سەرۆکی گشتی هودا پار یەکەم ئیفتارەکەی لەگەڵ بوومەلەرزەلێدراوەکان لە عەنتاب ئەنجام دایەوە
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار یەکەم ئیفتارەکەی لەگەڵ بوومەلەرزەلێدراوەکان لە شارۆچکەی نورداغی پارێزگای عەنتاب ئەنجام دایەوە.
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکانی ٦ی شوبات زیانێکی گەورە بە شارۆچکەی نورداغی پارێزگای مەرعەش گەشتبوو.
هودا پار لە رۆژی یەکەمی رووداوەکەوە لەگەڵ تەشکیلاتی حیزبەکەی لە ناوچەی بوومەلەرزەکان بووە و بەردەوامە لە چالاکیەکانیان لە ناوچەکە.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار یەکەم ئیفتارەکەی لەگەڵ بوومەلەرزەلێدراوەکان لە گوندی ئیکیزقویوی شارۆچکەی نورداغی پارێزگای عەنتاب ئەنجام دایەوە.
موختاری گوند و گەلی گوندەکە پێشوازیان لە شاندی هودا پار کرد.
یاپجیئۆغلو پێشتر داوای لە تەشکیلاتی حیزبەکەی کردبوو کە لە مانگی رەمەزاندا هاوڵاتیان بە تەنها نەهێڵن و لەگەڵیان لە مەیداندا بن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.